فاوندەرز — زنجیرەی ١٣ — داوەر لهۆنیلەوانەیە زۆر ئیش بکەیت و زۆریش ماندووبیت، بەڵام کەس نەتناسێت و لای کەس گرنگ نەبێت ئیشەکانت. کێشەکە لە تۆ و زانست و لێهاتوویەکانت نییە، بەڵکو زۆر جار ئەوەیە کە نەتتوانیوە براندی کەسی خۆت دروست بکەیت و خەڵکی تۆیان بیر بکەوێتەوە کاتێک تۆیان پێویستەلەەم زنجیرەیەدا، میوانداری داوەر لهۆنی دەکەین؛ ڕاهێنەر و پسپۆڕی بواری براندی کەسی، کە ژیانی پیشەیی خۆی تەرخان کردووە بۆ یارمەتیدانی خاوەنکار و پڕۆفیشناڵەکان بۆ ئەوەی ناوێک بۆ خۆیان دروست بکەن — چ لە جیهانی ئۆنلاین یان لە دەرەوە.بە وردی باس لە هەموو لایەنەکانی براندی کەسی ئەکەین؛ لە ٥ کۆڵەکە سەرەکییەکەی براندی کەسییەوە تا ئەوەی چی بڵاو بکەیتەوە، چۆن خۆت بناسێنیت، چۆن لە سۆشیاڵ میدیا دەربکەویت، و ئەو هەڵە باوانەی خەڵک دەیکەن لە کاتی دروستکردنی براندەکەیان.ئەگەر تۆ خاوەنکاریت، یان لە بوارێکی دیاریکراو کار ئەکەیت، یان نیەتی دەستێکردنت هەیە — ئەگەر خەڵک ناتناسن، ئەم زنجیرەیە بۆ تۆیە.تەوەرە سەرەکییەکانی ئەم زنجیرەیە:- واتای ڕاستەقینەی براندی کەسی و مێژووی سەرهەڵدانی.- ٥ پایە بنەڕەتییەکەی براندی کەسی.- جیاوازی نێوان ئینفلوێنسەر و خاوەن براندی کەسی.- چی بڵاو بکەیتەوە؟ — یاسای ناوەڕۆکی ٩-٩-١.- براندی کەسی بەرامبەر براندی بازرگانی.- کاریگەری ژیری دەستکرد (AI) لەسەر براندی کەسی.- کەی کاتی گونجاوە بۆ ئەوەی دەست بکەیت بە دروستکردنی براندەکەت؟- ئەو هەڵە گەورانەی خەڵک لە براندینگدا دەیکەن.- چۆن بە شێوەیەکی ڕاست و پڕۆفیشناڵ خۆت بناسێنیت؟- چۆن لە دەرەوەی سۆشیاڵ میدیا ناوبانگ بۆ خۆت دروست بکەیت؟- نموونەی زیندوو (Case Studies). بیرت بێت: ئەگەر خەڵک نەتناسن، ناتوانن هەڵتبژێرن. ئەم زنجیرەیە ئەو هاوکێشەیە ئەگۆڕێت.✨ فاوندەرز پۆدکاستێکە کە تێیدا خاوەنکاران، سەرکردەکان و دامەزرێنەرانی بە ئەزموون باسی چیرۆکی خۆیان ئەکەن.هەر ئەڵقەیەک بە قووڵی ئەچێتە ناو چۆنییەتی دەستپێکردنی کارەکان، گەشەپێدان و بەردەوامبوونی — لە بیرۆکەی دەستپێکردنەوە تا سەرکەوتنی بزنسەکە، ئاستەنگ و چارەسەرکردنی کێشەکان.گەر ئەتەوێت کاری تایبەت بە خۆت دەست پێ بکەیت، تەنها حەزت لە بوارەکەیە، یان ئەتەوێ گەشە بە بازرگانییەکەت بدەیت. فاوندەرز ئەو شوێنەیە کە چیرۆکی پشت بزنسەکانی تێدا دەگێڕدرێتەوە، لەگەڵمان بن.بەستەرەکان:ئینستاگرامی پێشکەشکار— ئەحمەد یوسف:https://www.instagram.com/ahmedyu_uf/ئەکاونتی ئینستاگرامی میوان - داوەر لهۆنی:https://www.instagram.com/dawarlihony/بەشەکان0:00 دەستپێک1:07 باسی چی ئەکەین؟2:33 ناوی داوەر لە چییەوە هاتووە؟3:13 براندی کەسی سوودی چییە؟6:30 براند چییە و کەی براند دروست بووە؟9:23 بنەماکانی براندی کەسی12:55 ئینفلوێنسەر15:00 بڵاوکردنەوە و ناوەڕۆک دروستکردن16:30 بەخشینی زانست17:49 سپۆنسەر19:37 بەرهەم\خزمەتگوزاری22:00 پرۆفایل و هاوبەشەکان23:12 ئینفلوێنسەر براندی کەسی نییە26:24 ژیانی تایبەت و دەرکەوتن27:20 شێوازی دەرکەوتن لە سۆشیاڵ میدیا28:30 بینەری زۆر34:10 چی بڵاو بکەمەوە؟ ٩-٩-١39:00 براندی بازرگانی یان براندی کەسی42:00 جیاوازی براندی کەسی و بازرگانی42:32 سپۆنسەر45:28 زیرەکی دەستکرد50:07 دەستپێکردن - براندی کەسی52:23 کەی دەستپێبکەم؟55:45 باشەکان دەربکەون1:00:30 سودی براندی کەسی1:03:49 نمونەی دەستپێکردن1:07:25 سپۆنسەر1:07:59 داوەر کێیە چۆن دەستیپێکردووە؟1:11:40 چۆن دەستپێکرد بە براندی کەسی؟1:13:41 هەڵەکانی دروستکردنی براندی کەسی1:15:25 پسپۆڕی و براندی کەسی1:23:12 چۆن خۆم بناسێنم؟1:37:38 وتاردان1:40:06 سپۆنسەر1:45:28 براندی ڕەسەن1:54:46 بازنەی پەیوەندییەکان1:59:01 لە دەرەوەی سۆشیاڵ میدیا چۆن خۆم بناسێنم؟2:02:51 لە چی پەشیمانیت؟2:04:05 وتەی کۆتایی2:04:50 کۆتایی
About