**مامۆستا باوەر محمد فەرەج**، مامۆستا لە زانکۆی هەڵەبجە و ڕاهێنەری پێداگۆجییە. ماستەری لە **بیرکاریی کارپێکراو (Applied Mathematics)** لە زانکۆی Harran بەدەستهێناوە و بەرنامەی پەرەپێدانی شارەزایانی پێداگۆجی لە **Häme University of Applied Sciences**ی فینلەندا تەواو کردووە.
لە بوارەکانی **پەروەردە، پێداگۆجی دیجیتاڵ، زیرەکی دەستکرد و توێژینەوە** چالاکە و زیاتر لە ٢٠ توێژینەوەی زانستیی لە گۆڤارە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا بڵاوکردووەتەوە. هەروەها دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری **EngiScience Publisher** و **QAASPA Publisher**ە.
لە ئەم گفتوگۆیەدا لەگەڵ مامۆستا باوەر دەچینە ناو بابەتی **فێربوون، پەروەردە، ڕۆڵی زانکۆ، ژيری دەستکرد و داهاتووی گەنجان و پەروەردە لە کوردستان**.
**00:00** — پێشەکی و دەستپێکی بەرنامە
**01:45** — ناساندنی میوانی بەرنامە: مامۆستا باور محمد فەرەج
**07:45** — باسی ئەزموونی پێش زانکۆ و ئەو هۆکارانەی بوونە هاندەر بۆ ڕێگای فێربوون و گەشەکردن
**16:25** — شێوازی دروستی فێرکردن و هاندانی منداڵان بۆ خوێندنەوەی کتێب؛ ئەزموونی میوان لە ژیان
**21:55** — بۆچوون لەسەر فێربوون لە ژیان: تا کەی دەبێت بەردەوام بین لە فێربوونی شتی نوێ؟
**24:50** — گەنجانی وڵاتمان دوای زانکۆ چۆن دەتوانن ڕۆڵ و شوێنی خۆیان لە کۆمەڵگا بدۆزنەوە؟
**27:00** — لە وڵاتانی پێشکەوتوو چی هەیە بۆ فێربوون کە بتوانین لە کوردستان جێبەجێی بکەین و لێی کەڵک وەربگرین؟
**31:30** — بەرنامەکانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی تواناکانی مامۆستایان؛ کاریگەرییان لەسەر داهاتووی پەروەردە لە کوردستان
**36:27** — ڕۆڵی زیرەکی دەستکرد لە زانکۆکانی کوردستان
**39:00** — هاوکاریی نێوان زانکۆ و کۆمپانیاکان لە کوردستان؛ چۆن دەتوانین ئەم پەیوەندییە پەرە پێ بدەین؟
**42:25** — کێشە و بەربەستەکانی کوردستان کە ڕێگر دەبن لە هاتنی وەبەرهێنان بۆ ناوچەکە
**48:00** — چۆن لە تەنها بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد تێپەڕین و بیخەینە خزمەت دروستکردنی بەها و کاریگەریی ڕاستەقینە؟
**55:30** — پەیام و پێشنیارەکانی میوان بۆ گەنجانی وڵاتمان
**01:02:30** — قسە و پەیامی کۆتایی
--------
https://youtu.be/oq4wGcOv91Q