Skip to content
Opens in a new window
EP 34 : Shabab Koohi | Sr. Software Engineer - پەرەپێدانی بەرهەمی ژیری دەستکرد
28 August 2026

EP 34 : Shabab Koohi | Sr. Software Engineer - پەرەپێدانی بەرهەمی ژیری دەستکرد

Asoy Runaki

About

لەم ئەڵقەیەی «ئاسۆی ڕووناکی»دا، میوانمان ئەندازیار شه‌باب کوهییە؛ ئەندازیاری باڵای نەرمەکاڵا لە یەکێک لە کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆژیا و چالاکوانێکی بواری زیرەکیی دەستکرد، فێربوونی ئامێر (Machine Learning) و مۆدێلە گەورەکانی زمان (LLMs).


لەگەڵ شه‌باب گفتوگۆیەکی قووڵمان کردووە دەربارەی ئەوەی کە لە سەردەمی زیرەکیی دەستکرددا چەمکی فێربوون چۆن گۆڕاوە و مرۆڤ چۆن دەتوانێت لەبری تەنها بەکارهێنانی AI، تێگەیشتن و فێربوونی قووڵی خۆی پەرە پێ بدات.


لە گفتوگۆکەدا باس لەم تەوەرانە دەکەین:

🔹 فێربوون پێش و دوای پەیدابوونی زیرەکیی دەستکرد

🔹 فێربوونی قووڵ و تێگەیشتنی قووڵی چەمکەکان لە سەردەمی AI-دا

🔹 چۆن لەگەڵ AI گەشە بکەین و شێوازی فێربوونمان بگۆڕین

🔹 کاری ٢٤ کاتژمێری و گۆڕانی شێوازی کارکردن لە سەردەمی زیرەکیی دەستکرددا

🔹 ئەزموونی پەرەپێدانی مۆدێلێکی زیرەکیی دەستکرد بۆ شیعری کوردی

🔹 داهاتووی AI و ئەو گۆڕانکارییانەی لە ژیانی مرۆڤ و پیشەکاندا دروستی دەکات

🔹 گرنگتر لە هەموویان: لە کوردستان چۆن دەتوانین بۆ داهاتوو ئامادە بین و لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییەدا گەشە بکەین؟


ئەندازیار شه‌باب پێشتر مۆدێلی «کوردانە»ی بۆ شیعری کوردی پەرە پێ داوە؛ ئەزموونێک کە تێیدا زیرەکیی دەستکرد لەگەڵ زمان و ئەدەبیاتی کوردی یەک دەگرێت. مۆدێلەکە بە بەکارهێنانی داتای شیعری کوردی ڕاهێنراوە و توانای بەرهەمهێنانی شیعری کوردیی هەیە.


ئەم گفتوگۆیە تەنها دەربارەی تەکنەلۆژیا نییە؛ بەڵکوو گفتوگۆیەکە دەربارەی فێربوون، گەشەکردن، داهاتوو، هەروەها ئەوەی کە ئێمە لە کوردستان چۆن خۆمان بۆ جیهانێکی نوێ ئامادە بکەین.


https://youtu.be/IVw6_DPKhP0


لینکدین:


https://www.linkedin.com/in/shabab-koohi/


---------


**00:00 ** — هایڵایتەکانی ئەپیزۆد و پێشەکی


**01:00** — گەڕانەوەی دووبارە دوای ئەو هەموو ڕووداوە گرنگانەی ئەم دواییانە


**05:20** — ناساندنی میوانی بەرنامەکە


**10:24** — بەراوردی فێربوون پێش و دوای هاتنی زیرەکی دەستکرد (AI)


**15:57** — فێربوونی قووڵ و تێگەیشتنی قووڵی چەمکەکان لە سەردەمی زیرەکی دەستکرد


**21:30** — چۆن بە تێگەیشتن و فێربوونی قووڵ، لەسەر گەشەکردن و فێربوونی خۆمان کار بکەین


**3** — جێبەجێکردنی شێفتی شەوانەی زیرەکی دەستکرد و سەردەمی کاری ٢٤ کاتژمێری


**35:00** — ئەزموونی فێرکردنی مۆدێلێک بۆ شیعری کوردی


**38:35** — گفتوگۆ و بەردەوامبوون لەسەر ئەزموونەکە


**40:00** — داهاتوو چۆن دەبینن؟


**44:00** — بەردەوامی گفتوگۆ لەسەر داهاتوو و گۆڕانکارییەکان


**47:00** — لە کوردستان چۆن دەبێت لەسەر پلان‌دانان بۆ داهاتوو و گەشەکردن کار بکەین؟ — قسە و پەیامی کۆتایی



https://youtu.be/IVw6_DPKhP0